رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردودا لە شارەکانی دیواندەرە، سەقز و مەهاباد سێ ژن کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 24 ى 11 ى 2019 ، ئافره‌تێكى لاوی خەڵکی مەهاباد بە ناوی “زارا بێ سوخەن” بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
زارا بێ سوخەن خێزاندار و دایکی 3 منداڵ بووە.
هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت ، كه لەلایەکی دیکەوە و هەمان ڕۆژ، ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 45 ساڵ خەڵکی دیواندەرە بە ناوی “حومەیرا ئەڵماسی” لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانیەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست داوە.، ناوبراو 10 رۆژ پێش بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیبوو.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ئافره‌تێكى تەمەن 24 ساڵانی خەڵکی سەقز بە ناوی “سمەیە رەسوڵزادە” لە گەڕەکی نەشمیلانی ئەو شارە بە هۆی کێشەی خێزانیوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.