Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 15:55

لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیەنرا

ئەو هەڵمەتە 16 رۆژ بەردەوام دەبێت
کوردستان TV
100%


لەژێر چاودێری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ 2019.11.25 لە ھۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا بە بەشداریی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان و ژماریەکی دیکە لە پەرلەمانتار و بەرپرسانی ئیداری، لەلایەن  ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە ھەولێر هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیەنرا.

ئەو هەڵمەتە 16 رۆژ بەردەوام دەبێت و لە ماوەی ئەو 16 ڕۆژدا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای خانمان و ڕێکخراوەکانی دیکەی تایبەت بە ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی لە پارێزگا و شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان چەندان پانێل لەبارەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوە دەچێ و ئاماری توندوتیژی دژی ژنان ڕادەگەیەنرێت و گفتوگۆیان لەوبارەوە دەكرێت.

ساڵانە لە 25ی نۆڤەمبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگابوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بۆ نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ڕادەگەیەنرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.