منداڵێكی به‌لجیكی دوای ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو بوو له به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دواناوه‌ندی له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵیدا، ئێستا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس له زانكۆی ئیندهۆڤنی ته‌كنیكی له هۆڵه‌ندا.
لۆران سیمۆنز، كه ته‌مه‌نی 9 ساڵه، دوای ئه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی دواناوه‌ندی له به‌لجیكا به‌ده‌ست هێنا كه له‌گه‌ڵ دایك و باوكی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته بوون، ئێستا له زانكۆی ئیندهۆڤنی ته‌كنیكی له هۆڵه‌ندا له به‌شی ئه‌ندازیاریی كاره‌با ده‌خوێنێت.
لۆران ده‌ڵێ، هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات له زانكۆ و، قوتابیان راهاتوون ناوه ناوه منداڵێكی بچووك له‌ته‌ك خۆیان ببینن له تاقیگه‌كان له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌زموونه‌كاندا.

به‌گوێره‌ی پێگه‌ی "مۆبۆ"ی ئه‌ڵمانی، تێكڕای ئاستی زیره‌كی لۆران 145 له‌سه‌ده، به‌جۆرێك ته‌نها پێویستی به یه‌ك هه‌فته‌یه بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه قوتابیانی ئاسایی پێویستییان به هه‌شت هه‌فته‌یه بۆ تێگه‌یشتنیان.
جێی ئاماژه‌یه، لۆران كه له‌ماڵه‌وه سه‌رقاڵی خۆئاماده‌كردنه بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان، پێشتر بیری له‌وه ده‌كرده‌وه ببێته پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر یان ئاسمانگه‌ڕ، به‌ڵام رای خۆی گۆڕی و بڕیاری دا له بواری ئایتی و كۆمپیوته‌ر په‌ره به‌هره‌كانی خۆی بدات.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.