له ده‌ڤه‌ری بارزان كه زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌كه نموونه‌ی ژینگه پارێزییه پڕاو پڕه له داری گه‌وره و به‌ته‌مه‌ن و جوان سه‌رنج راكێش به‌تایبه‌تی له وه‌رزی پایزدا گه‌شتیاران زیاتر رووی تێ ده‌كه‌ن, رێكخراوی كوردستان فۆتۆ هه‌ڵمه‌تێكی پاككردنه‌وه‌ی سه‌یرانگای گه‌لی زۆره‌گڤان ئه‌نجامداو زبڵ و پاشماوه‌ی گه‌شتیارانی كۆكرده‌وه.
ئاسۆ كه‌ریم, سه‌رۆكی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ , به زاری كرمانجی راگه‌یاند : رێكخراوی كوردستان وه‌ك پێشه‌ی هه‌میشه‌یی جگه له نیشاندانی سیمایی جوانی كوردستان به جیهان ژینگه‌پارێزن و ژینگه‌ش پاكده‌كه‌ینه‌وه له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستان كه سه‌ردانی ده‌كه‌ین به‌مه‌به‌ستی گرتنی فۆتۆ ئه‌و شوێنه پاكده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی رێكخراوی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه، رێكخراوی كوردستان فۆتۆ به هاوكاری رێكخراوی گول و سروشت و شاره‌وانی نزار له ده‌ڤه‌ری بارزان و پاپا گرووپ هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی پاككردنه‌وه‌ی سه‌یرانگای گه‌لی زۆره‌گڤان مان ئه‌نجامدا كه به‌هۆی جوانی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌وه هاووڵاتیان زیاتر روویان تێده‌كه‌ن بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و جوانیه هه‌ڵمه‌تێكی فراوانمان ئه‌نجامداو پاكمان كرده‌وه و دواتر زبڵ و خاشاك مان خسته ناو ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی شاره‌وانی.
ئاسۆ كه‌ریم, سه‌رۆكی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ ئه‌وه‌شی خسته‌روو: له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌شداری له‌م هه‌ڵمه‌ته دا كرد به‌و پێیه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوی كوردستان فۆتۆ له‌سه‌ر تاسه‌ری كوردستان به‌شداریان كرد كاری ئێمه نیشاندانی سیمای جوان و ژینگه‌یه‌كی پاكه ئه‌ركی هه‌موومانه پاك راگرتنی ژینگه‌ی كوردستان.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.