Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 06:03

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بریکاری وەزیری بەرگری ئەمریکا دەکات

ئەمەریکا پابەندبوونی بە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە
کوردستان TV
#7
100%


بریکاری وەزیری بەرگری ئەمەریکا پابەندبوونی ئەمەریکای بە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2019/11/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆن روود بریکاری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری سیاسی کرد.

لە دیدارەکەدا کە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ئامادەی بوون ، بریکاری وەزیری بەرگری ئەمەریکا پابەندبوونی ئەمەریکای بە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد کە سەردانی مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ هەولێر دووپاتکردنەوەی ئەو پشتیوانیەی ئەمەریکا بوو بۆ هەرێمی کوردستان .

بریکاری وەزیری بەرگری ئەمەریکا هەروەها جەختی لە بەردەوامیدان بە یارمەتیدانی ھێزی پێشمەرگە و گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی لە نێوان پێشمەرگە و هێزەکانی عیراقی کردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش .

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  سوپاسی پشتیوانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد و دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک فاکتەرێکی سەقامگیربوونی ئاسایش لە ناوچەکەدا رۆڵی خۆی دەگێڕێت .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.