پۆلیسی به‌لجیكا رایگه‌یاند، به هاوكاری له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئه‌وروپا توانیویانه ئاژانسی هه‌واڵده‌ری اعماقی سه‌ر به داعش له‌كار بخه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری اعماق، یه‌كێكه له سه‌ره‌كیترین ئامراز و ئاژانسه پڕوپاگه‌ندییه‌كانی داعش، كه له ماوه‌ی رابردوودا رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی بیروڕای په‌ڕگیر و توندڕه‌وانه‌ی داعش.
پۆلیسی بەلجیكا ڕایگەیاند: هەماهەنگییان لەگەڵ پسپۆڕەكانی یورۆپوڵ كردووە بۆ ڕێكخستنی هێرشێكی ئەلیكترۆنی، كە بووە مایەی لەگەڕخستنی گرنگترین ئامرازەكانی پڕوپاگەندەی ڕێكخراوی داعش، لەئێستاشدا ئاژانسی (أعماق) لەگەڕخراوە.
پڕۆسەكە وەك پۆلیس ئاماژەی پێدەكات لە ڕۆژی پێنج شەممە و هەینی ڕابردوودا ئەنجامدراوە كە كارێكی ئاڵۆز بووە و بۆ ماوەی ساڵێك كار بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە ئەلیكترۆنییە دەكەن، پسپۆڕەكانیش دووچاری ئاستەنگی ناچاوەڕوانكراوبوون لەكاتی ئەنجامدانیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.