زۆر كه‌س كاتێك وشه‌یه‌ك ده‌خه‌نه پاڵ وشه‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌ونه هه‌ڵه‌وه، له‌وانه‌ش ئه‌و وشانه‌ی ده‌خرێنه پاڵ ئه‌وانه‌ی تایبه‌تن به ئه‌ندامانی جه‌سته‌وه.. بۆ نموونه ده‌ڵێت:( پێڵاو له‌به‌ر ده‌كه‌م، گۆریه له‌به‌ر ده‌كه‌م، كلێته یان كڵاو له‌به‌رده‌كه‌م، چاویلكه له‌به‌ر ده‌كه‌م.....تاد)، ئه‌مانه هه‌موویان به هه‌ڵه به‌كاردێن.. زمانی كوردی ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ هه‌ر شتێك وشه‌یه‌كی بۆ داناوه.. كه ئه‌مه راستییه‌كه‌یه:
1- گۆریه ، پێڵاو، پانتۆڵ، شه‌رواڵ له پێ ده‌كرێت.
2- كراس ، قه‌مسه‌ڵه، بلوز، قاپووت له‌به‌ر ده‌كرێت.
3- بازن، كاتژمێر، له ده‌ست ده‌كرێت.
4- ئه‌نگوستیله، ئه‌لقه، په‌نجه‌وانه له په‌نجه ده‌كرێت.
5- چاویلكه له چاو ده‌كرێت.
6- كڵاو، كلێته، جه‌مه‌دانی، له سه‌ر ده‌كرێت.
7- ملپێچ، ملوانكه له مل ده‌كرێت.
8- خه‌زێم له لوت(كه‌پوو) ده‌كرێت.
9- گواره له گوێ ده‌كرێت.
10- تفه‌نگ له شان ده‌كرێت.
ن/ به‌هائه‌دین جه‌لال
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.