بریاره سبەی سێشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سهردانی شاری سلێمانی دهكات، بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كەوتووە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە، لەبارەی یەکڕیزی لایەنە کوردییەکان و یەکهەڵوێستی کورد لە بەغدا و پرسی پێکهێنانی هاوپەیمانی کوردستانی لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ دەکات.
هەریەکه لە جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان یاوەریی نێچیرڤان بارزانی دەکەن لە سەردانەکەیدا بۆ شاری سلێمانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.