بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كات له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نی سیاسی ده‌كات و له‌گه‌ڵیان كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی كوردستان و عێراق و یه‌كریزی ناو ماڵی كوردستانی و یه‌كهه‌ڵوێستی له به‌غدا و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا ده‌كات.
هه‌ردوو جیگره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسته‌فا سه‌ید قادر و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا یاوه‌ری نێچیرڤان بارزانی ده‌كه‌ن له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ سلێمانی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.