سه‌رچاوه پزیشكی و ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند كه له ئاكامی پێكدادانی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی به‌غدا، كه‌ربه‌لا و ناسرییه 40 خۆپیشانده‌ر و 61 كارمه‌ندی ئه‌منی برینداربوون.
له‌وباره‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه تیمه‌كانیان له میانی هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگرێك كه له ناوچه‌ی حافز قازی و شه‌قامی ره‌شید ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه‌وتبوویه‌وه به بۆمب هێرشیانكراوه‌ته سه‌ر و به‌هۆیه‌وه ئه‌فسه‌رێك و 10 كارمه‌ندی به‌رگریی شارستانی برینداربوون، بێ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ئاشكرا بكرێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند كه له ناوچه‌ی بهلهدییات ناوه‌ڕاستی شاره‌كه، پێكدادان له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران روویداوه.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه له میانی پێكدادانهكهدا، هێزه ئه‌منییه‌كان گازی فرمێسكڕێژیان به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كارهێناوه كه به‌هۆیه‌وه، 40 خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
هاوكات پۆلیسی كه‌ربه‌لا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه له میانی ئه‌و پێكدادانانه‌ی كه له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌راندان روویداوه، 22 پۆلیس برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه له میانی خۆپیشاندانه‌كانی كه‌ربه‌لادا، ژماره‌یه‌ك كه‌سی تێكده‌ر به‌شێكی بانكی به‌غدا كه بانكێكی كه‌رتی تایبه‌ته سووتاندووه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی نێو بانكه‌كه بدزن، به‌ڵام له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگرییان لێكراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی زیقار، ملازمی یه‌ك ته‌حسین مه‌نسوری رایگه‌یاند، ده‌یان خۆپیشانده‌ر ئاگریان له ماڵی ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، هیلال سه‌هلانی له ناوچه‌ی شه‌یبانی ناوه‌ڕاستی شاری ناسرییه به‌رداوه.
هه‌ر له‌وباره‌وه فه‌رمانده‌ی پۆلیسی زیقار راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له به‌رده‌م كۆمپانیای پیترۆناس-ی مالیزی له كێڵگه نه‌وتی غه‌راف باكووری پارێزگاكه پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كاندا روویداوه و به‌هۆیه‌وه 28 پۆلیس برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.