Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 12:33

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەکات

شاندی بەریتانی پشتیوانیی خۆیان بۆ چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 2019/11/26 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ستیفانی ئەلقاق بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا کرد.
لە دیداەرکەدا کە جەیمس سۆرنتن کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر ئامادەیبوو،گفتوگۆ دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق کرا . جەخت لەوە کرایە کە ناجێگریی بارودۆخی عێراق لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێراق و ناوچەکە بە گشتی نییە. دووپاتیش کرایە کە پێویستە دەرەفەت بە سەرۆک وەزیرانی عێراق بدرێت بۆ وەڵامدانەوەی داخوازییە رەواکانی خۆپێشاندەران و ئەنجامدانی چاکسازییەکان.
شاندی بەریتانی پشتیوانیی خۆیان بۆ چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەربڕی.

1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.