له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه كه‌یدا بۆ سلێمانی دوا نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سباسیی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستانی كرد .
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كیتی پێشوازی لێكرا . دواتر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان هه‌ردوولادا به‌ڕێوه‌چوو .
به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی نێچیرڤان بارزانی له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌كان باس له یه‌كریزیی ناو ماڵی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی قفركاسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا ده‌كات .
بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئارامگه‌ی خوالێخۆشبوو مام جه‌لال بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.