شایه‌تحاڵێك له پارێزگای زیقار ئه‌مِرۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاندووه كه به ده‌یان كه‌سی نه‌ناسراو له‌به‌رده‌م كۆمپانیای نه‌وتی پارێزگاكه به‌دارو به‌ردو چه‌قۆ هێرشیان كردۆته سه‌ر مانگرتووان و خێوه‌ته‌كانیان سووتاندوون.
شایه‌تحاڵه‌كه كه به‌ئاژنسی سپۆتنیك-ی رووسی راگه‌یاندووه ده‌شڵێت: له رووداوه‌كه 12 كه‌س برینداربوون و دواتر به‌ره‌و نه‌خۆشحانه گواستراونه‌ته‌وه .
گوتیشی: له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا پاسه‌وانانی كۆمپانیاكه هێرشبه‌ره‌كانیان دوور خستۆته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی زیانی زۆرتری گیانی لێنه‌كه‌وێته‌وه، مانگرتووانیشیان بردۆته نێو كۆمپانیاكه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.