راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئامانجی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ شاری سلێمانی یەكخستنی هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكانە.
دڵشاد شەهاب، ئەمڕۆ سێشەممە 26-11-2019 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، لەكۆبوونەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ، بڕیاری گرنگ دراوە.
دڵشاد شەهاب راوێژکارێکى سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئەنجامى کۆبوونەوەى سەرۆکایەتى هەرێم لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان و یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ئاشکرادەکات و رایگهیاند: هەردوو لایەنى سەرەکى بەشدار لە حکومەت کە ئەمرۆ لەگەڵیاندا کۆبووینەوە، لەگەڵ ئەوەدان کە تواناکان یەکبخرێن و یەک گوتاربین، هاوکات پاڵپشتى پەیوەندیى باشى حکومەتى هەرێم و بەغدا بین بۆ ئەوەى پارێزگارى لە ماف و دەستکەوتەکانى کورد بکەین.
دڵشاد شەهاب راگەیاند: خەڵک چاوەڕێى یەکڕیزى و یەک گوتارى لە لایەنە سیسایەکان دەکەن و سەرۆکایەتى هەرێم ئەم ئەرکەى خستوەتە سەر خۆى و کۆبوونەوەى لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان کردووە، گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانى ئەمڕۆش لەگەڵ هەردوو لایەنى سەرەکى بەشدار لە حکومڕانى دڵخۆشکەرن، چونکە لەگەڵ ئەوەن کە تواناکان یەکبخرێت و پاڵپشتى پەیوەندیى باشى حکومەتى هەرێم و بەغدا بین بۆ ئەوەى یەک گوتار بین و پارێزگارى لە ماف و دەستکەوتەکانى ئیستیحقاقاتى کورد بێت.
دڵشاد شەهاب گوتیشى: سەرجەم لایەنەکان لەگەڵ چۆنیەتى ئەم پرسە ئەساسیانە وەک پشکى هەرێم و بودجە و چۆنیەتى هەموارکردنەوەى دەستور کۆکن، سەرۆکایەتى هەرێمیش وەک چەترى کۆکەرەوەى لایەنەکان و گەورەترین دەسەڵاتى جێبەجێکردن بەم ئەرکە هەڵدەستێت لەپێناو یەکڕیزى و یەکخستنى گوتارى کورد، کۆبونەوەکانى ئەمڕۆش لەو چوارچێوەیەدا ئەنجامدراو سەرکەوتوبون، رۆژانى ئایندەش کۆبونەوە لەگەڵ لایەنەسیاسیەکانى دیکە درێژەیان دەبێت.
دڵشاد شەهاب گوتیشی: ئەم سەردانانە بەردەوام دەبن و سەرۆكی هەرێم لە داهاتوودا سەردانی هەموو لایەنەكان دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.