به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز ژه‌نه‌ڕاڵ مارك مێڵی ، سه‌ركرده‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتۆته عێراق.
له‌نێوه‌ندی خۆپیشاندانه‌كان دژی حكومه‌ته‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و پرسی ئه‌وه‌ی تا چ ڕاده‌یه‌ك ئه‌م خۆپیشاندانانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران ده‌بێت له ناوچه‌كه‌دا، ژه‌نه‌ڕاڵ مارك مێڵی سه‌ركرده‌ی ئه‌ركانی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته عێراق.
مێڵی له‌م هه‌فته‌یه‌دا به ڕۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندبوو : ئێران به نهێنی و به ئاشكرا دوژمنكارییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێیدا ده‌كات.
ده‌شلچێت : ئایا له داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌مه؟ نازانم، ده‌مه‌وێت بڵێم نه‌خێر، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له‌وانه‌یه ئه‌وان به‌رده‌وام بن.
هه‌ندێك له شاره‌زایان پێیان وایه خۆپیشاندانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌وه‌ی ناوخۆی ئێرانیشه‌وه، بتوانن هه‌لێك بده‌نه ئه‌مه‌ریكا تاوه‌كو ده‌سه‌ڵاتی ئێران له ناوچه‌كه‌دا كه‌م بكه‌نه‌وه. به‌ڵام هۆشداریانداوه له‌وه‌ی ئه‌م خۆپیشاندانانه له‌وانه‌یه زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش بگه‌یه‌نێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.