Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 11:23

به‌وێنه‌ .. رووداوێکى هاتووچۆ قوربانى لێکه‌وته‌وه‌

بەهۆی پێکدادانی 2 ئۆتۆمبێل له‌ جۆری جێب لاریدۆ و مازدا
کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێلەوە چوار کەس برینداربون بەمەبەستی چارەسەرکردن گەیەنرانە نەخۆشخانە

به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ، بەیانی ئەمڕۆ (چوارشەمە) بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری جێب لاریدۆ و مازدا لەسەر پردی قەڵاتەپزان لەنێوان کەلار دەربەندیخان چوار کەس برینداربون، ئۆتۆمبێلی جۆری مازدا لەو ڕوداوەدا دەکەوێتە نێو چەمەکەوەو ئاگر دەگرێت سەرنشینێک و شۆفێرێکی تێدایە برینداردەبن،هەروەها جێب لاریدۆکەش دوکەسی تێدا بریندار دەبێت.

هاتووچۆی سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بەئاراستەی دەربەندیخان ڕۆشتون لەسەر پردی قەڵاتەپزان پێکیانداداوە، بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا احمد، سەبارەت بەهۆکارو شێوازی ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆی ناحیەی باوەنورەوە دەستی پێکردوە.

111


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.