دوای دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌كه، به‌فر له ئۆڤاچك سه‌ربه پارێزگای دێرسم باری و شارۆچكه‌كه سپی پۆشی.
كاته‌كانی شه‌و پله‌كانی گه‌رما دابه‌زین و باوبۆران رووی له شارۆچكه‌كه كرد و كاته‌كانی به‌یانی به‌فر تیایدا باری.
به‌هۆی به‌فر بارینه‌وه دره‌خت، ئۆتۆمبێل و سه‌ربانی خانووه‌كان به به‌فر داپۆشران و شارۆچكه‌كه سپی پۆشی.
هاووڵاتییانی شارۆچكه‌كه كه به به‌فر رۆژیان كرده‌وه، به‌فری سه‌ر ئۆتۆمبێل و سه‌ربانه‌كانیان راماڵی.
ناو به ناویش به‌فر بارین له‌و شارۆچكه‌دا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌كان نه‌توانن به ئاسانی بله‌وه‌ڕێن.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.