Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 10:23

زەوییەکانی پێشمەرگە تاپۆ دەکرێن

خزمەتگوزاریشیان بۆ دابین دەكرێت
کوردستان TV
100%


زەردەشت سەرسام سەرۆكی شارەوانیی بەحركە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاندووه‌ ، كه‌ پێش چەند ساڵێك لە سنووری شارەوانیی بەحركە چوار ھەزار پارچەزەوی دابەش كراون و نزیكەی دوو ھەزار لەو زەوییانە بە پێشمەرگە قارەمان دراون، بەڵام تا ئێستا نە تاپۆ كراون و نە خزمەتگوزارییان بۆ دابین كراوە، بەڵام ئێمە وەك لایەنی پەیوەندیدار، لیژنەیەكمان لە نوێنەری سەرۆكایەتیی شارەوانیی ھەولێر و شارەوانییەكان و شارەوانیی بەحركە، بۆ تاپۆكردنی ئەو زەوییانە پێك ھێناوە.

سەرۆكی شارەوانیی بەحركە راشیگه‌یاندووه‌ كه‌لە ئێستادا سەرقاڵی تاپۆكردنی زەویی پێشمەرگەین لە شارەدێی بەحركە، بەڵام زەوییەكان لەسەر شارەوانیی ھەولێرن و دوای گواستنەوەیان بۆ سەر شارەوانیی بەحركە، دەست بە قۆناغی تاپۆكردنیان دەكرێت.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، جگە لە تاپۆكردن، لە ھەوڵداین بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری، تا پێشمەرگە سوودمەند بن و بۆ ئەو مەبەستەش داوای دابینكردنی ٦٠٠ ملیار دینارمان كردووە لە حكوومەت و ھەر كاتێك پارەكە دابین بكرێت، دەستبەجێ دەست بە دابینكردنی خزمەتگوزاری دەكرێت لە زەوییەكانی پێشمەرگەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.