لهئاگادارییهكدا كهوێنهیهك بۆ مالپهری كوردستان تیڤى نێردراوه ، بهرێوهبهرایهتى پاسپۆرتى ههولێر ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتهوه كه بەپێی ئەم رێنماییانەی خوارەوە سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن :-
* نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر:
ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (ناوەوەی پارێزگای هەولێر) لە گەڵ ( مخمور - گوێر - قراج - کرکوک ) لەگەڵ مامەڵەی (وونبوون - تێکچوون - کۆتایی پەر - هەڵە لە پاسپۆرت - پاسپۆرتی خێرا) .
* نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر:
ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (قەزاو ناحیه كا ن ) لە گەڵ ( شقلاوە - پیرمام - خەبات - کۆیە - دەشتی هەولێر - بنصلاوه - کەسنەزان - دارەتوو - قوشتەپە ) وە ئەو هاووڵاتیانەی عیراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بەمەرجێک کارتی دلنیایی ئاسایشی و پشتگیری مختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتوون.
* نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران:
ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (قەزای سۆران - قەزای رواندوز - قەزای مێرگەسۆر - قەزای چۆمان - هریر - ناحیه كانى سەر بەم قەزایانە) لە گەڵ ئەو هاووڵاتیانەی عیراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بەمەرجێک کارتی دلنیایی ئاسایشی و پشتگیری مختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتوون.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.