پێگه‌ى وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه له ئه‌مریكا به هۆی ناوی پێشمه‌رگه‌وه جۆره جلوبه‌رگێك بووه‌ته یه‌كێك له برانده به‌ناوبانگه‌كان
رایده‌گه‌یه‌نن ، كه‌ناڵی (Channel 5 News) راپۆرتێكی په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه (ماپیو توریس)ی بڵاوكردۆته‌وه، كه باس له گه‌نجێكی بازرگانی كورد ده‌كات چۆن ناوی پێشمه‌رگه‌ی كردۆته لۆگۆی سه‌ر جلوبه‌رگ و بووه‌ته یه‌كێك له براندە بەناوبانگەکانی ئەمریکا.
له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌دا هاتووه، هەڵمەت عەزیز کە کوردێکی دانیشتوی ناشفیلی ویلایەتی تێنسی ئەمریکایە، ماوەی چوار ساڵه بازاڕێکی ئۆنلاینی بۆ فرۆشتنی جلوبەرگی پێشمەرگە دامەزراندووە و بەهۆیەوە لە ئێستادا کڕین و فرۆشتنی جلوبەرگی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان بوەتە خواستی بەشێک لە براندە بەناوبانگەکانی ئەمریکا و لە زۆربەی بەرهەمەکانیشدا تەنها ناوی پێشمەرگە وەک لۆگۆ بەکاردەهێنرێت.
ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌مریكیه راشیگه‌یاندووه، رووداوەکانی ئەمدواییەی رۆژئاوای کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستانی گەورە، بەتایبەتیش بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لەباکوری سوریا، بازاڕی لۆگۆ و ناوی پێشمەرگەی گەرمتر کردووە.
هه‌روه‌ها پێگه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستانه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و گه‌نجه كورده له‌میانه‌ی قسه‌كردنی بۆ كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێ، جێگای خۆشحاڵییە کە جلوبەرگی پێشمەرگە بوەتە جێگای سەرنجی براندە بەناوبانگەکانی ئەمریکا، ئێمەش هەوڵدەدەین ئەمە بکەینە هۆکارێک بۆ زیاتر ناساندنی مێژوو و ئێستا و ئایندەی کورد بە جیهان، هه‌روها ده‌مانه‌وێ کولتوری کورد لە رێگای ناو و لۆگۆی پێشمه‌رگه‌وه زیاتر به جیهان ئاشنا بكه‌ین.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.