وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه ئەمڕۆ 27/11/2019 له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ، فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان بە ئامادەبوونی عمید روکن هەژار عومەر بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی له كۆلۆنێڵ رۆی راوێژکاری سەربازی بەریتانی لە پرۆگرامی چاکسازی كرد.
رایده‌گه‌یه‌نن ، له‌و دیداره‌دا، هه‌ردوولا باسیان له بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرد‌و، تیشکیان خستە سەر ئەنجامی پرۆسەی چاکسازی لە ناو هێزەکانی پێشمەرگە، له به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر هاوکاری و به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وە.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه له كۆتایی دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان سوپاسی دەوڵەتی شانشینی بەریتانیای کرد بۆ پاڵپشی و ههماههنگیهكانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لای خۆشیەوه لایەنی بەریتانی به‌ڵێنیاندا كه به‌رده‌وام بن له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریكردنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.