Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 10:23

شاندی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانى پارێزگاری هه‌ولێر ده‌کات

پارێزگاری هه‌ولێر هه‌موو جۆره‌ پالپشتیه‌كى بۆ لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی
کوردستان TV
100%

 شاندی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانى د. فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری نوێی هه‌ولێریان كرد 

به‌پێى راگه‌یاندراوی لێژنه‌كه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 27 ى 11 ى 2019 ، سه‌ردانى شاندی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستى پیرۆزبایی بوو له‌د.فرسه‌ت سۆفی كه‌وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ولێر ده‌ست به‌كاربووه‌ و هیوای سه‌ركه‌وتنى له‌كاره‌كانی بۆ خواسترا

راشیده‌گه‌یه‌نن ، هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌دا شاندی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌ رێمی كوردستان باس له‌ پێكهاته‌ى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى  و زه‌رووره‌تى كرا 

له‌كۆتادا لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، لای خۆیه‌وه‌ د. فرسه‌ت سۆفی خۆشحاڵی خۆی به‌سه‌ردانى شاندی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕبڕی و هه‌موو جۆره‌ پالپشتیه‌كى بۆ لێژنه‌ى ئۆلۆمپى  نیشاندا و به‌ڵێنیشدا كه‌باره‌گایه‌كى گونجاو بۆ لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان دابینبكرێت 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.