كیریل تێرێشین-ـی رووسی ناسراو به پاپای، نهشتهرگهریێكی بۆ قۆڵی ئه‌نجامدا كه له ئه‌نجامیدا زیاتر له كیلۆیه‌ك ماسولكه‌ی مردوو ده‌رهێنرا.
پۆڕتاڵی (The sun)ـی ئه‌مریكی له هه‌واڵێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه‌وا یاریزانی له‌شجوانی تێرێشین به‌هۆی ئه‌ستور بوونی قۆڵه‌كانی له‌راده‌به‌ده‌ر، هه‌ڵده‌ستێت به ده‌رهێنانی ماسولكه‌ی مردوو له قۆڵه‌كانی.
دوات ئه‌وه‌ی كیریل تێرێشینی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له‌سه‌رووی ٣ لیتر جێڵی نه‌وتیی سینسۆڵ-ـی به‌كارهێنا و ئه‌مه بووه هۆی گه‌وره‌بوونی ماسولكه‌كانی قۆڵی له‌راده به‌ده‌ر به شێوه‌یه‌ك تا ٦٠ سانتیمه‌تر، پزیشكانی نزیك یاریزانه‌كه جه‌ختیان له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ناوبراو كردووه‌ته‌وه. هه‌ڵبه‌ت له كاتێكدا كه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ تێرێشین ئه‌نجام نه‌درێت ئه‌وا پزیشكان ناچار ده‌بن قۆڵه‌كانی ببڕنه‌وه به‌هۆی مردنی خانه‌كانی.
سه‌رچاوه/ ته‌با
كوردستان تیڤی/ كامران



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.