ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه، سه‌دان خۆپیشانده‌ری عێراقی له شاری نه‌جه‌ف باشووری عێراق، ئاگریان له كونسوڵخانه‌ی ئێران به‌ردا، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆیان سه‌پاند.
به‌رپرسێكی پۆلیسی شاره‌كه راگه‌یاند،" سه‌دان خۆپیشانده‌ر له نه‌جه‌ف ئاگریان له كونسوڵخانه‌ی ئێران به‌رداوه، له‌كاتی په‌لاماری باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌شدا دروشمی دژ به تارانیان گوتووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس گوتی، "له‌دوای رووداوه‌كه ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆیان تا كاتێكی نادیار له شاره‌كه سه‌پاندووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ھێزه ئه‌منییه‌كان نه‌یانتوانیوه رێگری له پێشڕه‌وی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و ناچار بوون پاشه‌كشه بكه‌ن، له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له‌ھه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان.
له شاری كه‌ربه‌لاش كه‌به‌ھه‌مان شێوه شارێكی پیرۆزه له‌لای شیعه‌كان و كونسوڵخانه‌ی ئێران له‌و شاره‌ش ھه‌یه، خۆپیشانده‌ران چه‌ند جارێك په‌لاماری كونسوڵخانه‌كه‌یان داوه به‌مه‌به‌ستی سوتاندنی، به‌ڵام له‌لایه‌ن ھێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگریان لێكراوه.
ئه‌م رووداوه‌ی نه‌جه‌ف و به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كان، ھاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی تری باشووری عێراق كه‌له‌سه‌ره‌تای مانگی رابردووه‌وه ده‌ستی پێكردووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كان به چڕی له‌نێو شاری نه‌جه‌ف بڵاوه‌یان پێكراوه‌و رێوشوێنی توندیان گرتۆته به‌رو له لێدوانێكیشدا لوئه‌ی یاسری، پارێزگاری نه‌جه‌ف به‌سكای نیوزی راگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه جگه له فه‌رمانگه ئه‌منی و ته‌ندروستی خزمه‌تگوزارییه‌كان ،پشووی فه‌رمییه له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.