Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 08:12

هاووڵاتییه‌ک له‌ ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه‌ کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

له‌ باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه‌ پۆلیسی سۆران ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

پۆلیسی سۆران له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاگادار كراینه‌وه‌ به‌بوونی ڕووداوێكی خۆكوشتن له‌گه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگای گه‌ڵاڵه‌ له‌سۆران.

ڕاشیگه‌یاند:دوای چوونی تیمه‌كانمان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و وه‌رگرتنی قسه‌ی شایه‌د حاڵه‌كان ده‌ركه‌وت كه‌ هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی ( ك. ر. خ ) له‌ دایكبووی 1986 پیشه‌ كاسب دانشتووی كۆمه‌ڵَگای گه‌ڵاڵه‌ له‌ سۆران سۆران له‌ ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه‌ كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه‌.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: دوای هه‌ڵگرتنی شوێنه‌واره‌كان ته‌رمه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی توێكاری ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كرا و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر هۆكاری خنكاندنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه‌.

ئه‌بوبه‌كر سلێمان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.