فه‌ریقی یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری ، پێشمه‌رگه‌ی دێرین و سوپاسالاری پێشووی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، وه‌ك بەرپرسی نوسینگەی سەربازی سەرۆکایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستبه‌كار بوو.
بابەكر زێباری، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبوك بڵاویکردۆتەوە کە، به فه‌رمی ده‌ستی به ئه‌ركی نوێی كردووه وه‌ك بەرپرسی نوسینگەی سەربازی له سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.
فەریقی یەکەم بابه‌كر زێباری، له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه هاتوه‌ته ریزی پێشمه‌رگه‌وه‌و له قۆناغه جیاجیاكانی خه‌باتی شاخ و شاردا چه‌ندین به‌رپرسیارێتی دیاری هه‌بووه‌و وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی مه‌یدانی رۆڵی گێڕاوه، له 2005 له‌سه‌ر پشكی كورد بوو به سوپاسالاری وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ، له 2015 له كابینه‌ی حکومەتەکەی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌ویش به‌ر سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی په‌راوێزكردنی كورد كه‌وت و له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه.
فەریقی یەکەم بابه‌کر زێباری وه‌ک بەرپرسی نوسینگەی سەربازی سەرۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستبه‌کاربوو
له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه هاتوه‌ته ریزی پێشمه‌رگه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.