Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 02:38

به‌هۆی بارانی به‌لێزمه‌وه‌ به‌شێک له‌ شاخی هه‌یبه‌ت سوڵتان داڕما

ئاسته‌نگی هاتووچۆی دروستكردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

دوای ئه‌وه‌ی له‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌وه‌ شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی به‌ تایبه‌ت گرتوه‌ته‌وه‌، له‌ یه‌كه‌م بارینیشیدا ئاسته‌نگی هاتووچۆی له‌ چه‌ند شوێن و ناوچه‌یه‌ك دروست كرد.

به‌ پێی زانیارییه‌كان به‌هۆی بارانه‌ به‌خوڕه‌كه‌وه‌ به‌شێك له‌ شاخی هه‌یبه‌ت سوڵتان له‌ كۆیه‌ داڕما و به‌هۆیه‌وه‌ ئاسته‌نگی هاتووچۆی بۆ شۆفێران دروستكردووه‌ وناتوانرێت هاتووچۆ له‌ ڕێگای هه‌یبه‌ت سوڵتان كه‌ ڕێگایه‌كی سه‌ره‌كییه‌ له‌ نێوان كۆیه‌و سلێمانی بكرێت.

هاوڵاتیان و شۆفێرانیش داوا له‌ شاره‌وانی كۆیه‌ ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه‌ ڕێگاكه‌ پاكبكرێته‌ و ئه‌و ئاسته‌نگه‌ی كه‌ بۆ هاتووچۆكردن له‌ رشێگاكه‌ دروست بووه‌ نه‌هێڵرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.