Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 08:12

پارێزگاری هه‌ولێر له‌باره‌ی زیاده‌ڕۆیی سه‌ر کاره‌با و نه‌به‌ستانی پێوه‌ری کاره‌با هۆشداری دا

هۆشداری دایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ زیاده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی و ئاو درووست كردووه‌
پارێزگاری هه‌ولێر
کوردستان TV
100%

له‌ كۆنگرەیەكی رۆژنامه‌وانیدا، فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، هۆشداری دایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ سنووری پارێزگای هه‌وڵێر زیاده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی و ئاو درووست كردووه‌ و پێوه‌ری ئاو و كاره‌بايان نه‌به‌ستووه‌، مۆڵه‌تی یه‌ك مانگی پێدان. 

هاوكات رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆییان كردووه‌ته‌ سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی، یه‌ك مانگیان له‌به‌رده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئیراده‌ی خۆیان ئه‌و زیاده‌ڕۆییه‌ لابه‌رن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ رۆژی 1ـی 1ـی 2020 كاره‌باكه‌یان ده‌بڕدرێت و سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووی دادگاییكردن و سزای داراییی ده‌كرێنه‌وه‌. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.