Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 16:27

حه‌شدی شه‌عبی هێزی سه‌ربازی زیاتر ره‌وانه‌ی نه‌جه‌ف ده‌کات

دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران كونسولخانه‌ی ئێران یان له‌ نه‌جه‌ف سووتاند
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ خۆپیشانده‌ران كونسولخانه‌ی ئێران یان له‌ نه‌جه‌ف سووتاند، حه‌شدی شه‌عبی هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی شاره‌كه‌ ده‌كات.

هیشام هاشمی، پسپۆری بواری ئاسایش ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پاڵپشتی سه‌ربازی و چه‌ند تانكێكی كۆن  بۆ پاراستنی شوێنه‌ پپرۆزه‌كان و نووسینگه‌كانی مه‌رجه‌عه‌ دینییه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌جه‌ف كراون.

هاشمی له‌ تویتێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: فیرقه‌ی عه‌باسی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زراوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و نزیكه‌ له‌ مه‌رجه‌عی نه‌جه‌ف،پاڵپشتی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ كردووه‌.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌م پاڵپشتییه‌ سه‌ربازییه‌ بو َیارمه‌تیدانی پاراستنی شوێنه‌ پیرۆزه‌كان و نه‌جه‌فی كۆن و نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عه‌كان و قوتابخانه‌ دینییه‌كانه‌.

55

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / به‌غداد ئه‌لیۆم

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.