راگهیاندنى پارێزگای ههولێر بڵاوی كردهوه كه ئەمڕۆ 2019.11.28 لەدیوانی پارێزگا د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی هەریەک لە قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری گشت فەرمانگاکانی خزمەتگوزاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگەی پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا.
راشیدهگهیهنن ، لەدەسپێکی کۆبوونەوەکەدا دوای پێداچوونەوە بە بڕگەکانی کۆبوونەوەی ژمارە(1)ی پێشوو کە لە 2019.10.15 ئەنجامدرا، خاڵەکانی کۆبوبونەوەکە کە تایبەت بوون بە دارستان و ڕووبار و دامەزراندنی بەنزینخانەی مۆبایل و هاوچەرخ و پاڵاوگەکان و دابینکردنی زەوی بۆ پڕۆژەکانی (نەخۆشخانە - سەنتەرەکان - تاوەرەکانی بازرگانی - نیشتەجێ بوون - کارگەکان) قسە و باسی لەبارەوەکرا.
لهبهشێكى دیكهى راگهیاندراوهكهی پارێزگادا ئاماژه بهوه كراوه كه لەدرێژەی کۆبوونهوهكهدا پرس و ڕا وەرگرتنی ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگەی پارێزگای هەولێر لە ڕایکردنی مامەڵەی پڕۆژەکان بۆ گونجاون و نەگونجانی شوێنی پڕۆژەکان باسیان لێوەکرا، جگە لەمە کۆنتڕۆڵکردن و پاک ڕاگرتنی ئاوی شاری هەولێر و بەسیستەمکردن و ڕێکخستنی قەسابخانەکان و مەیدانی ئاژەڵان و نەهێڵانی دوکەڵی سوتێنگەکان و چۆنیەتی لەناوبردنی دەرمانی بەسەرچوو تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.