Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 07:06

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشوازی کرد له‌ ستیڤان دیپۆنی فه‌ره‌نسى یه‌کێک له‌و فڕۆکه‌وانه‌ی له‌ ساڵی 1991 به‌شداربووه‌ له‌ پاراستنی ئاسمانی هه‌رێم

ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ گه‌یاندنی داواكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ به‌رپرسانی باڵای سوپای وڵاته‌كه‌ی
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ئه‌مڕۆ 28/11/2019 له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت ، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پێشوازی له‌ جه‌نه‌راڵ ستیڤان دیپۆن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوپای فه‌ره‌نسا له‌ عێراق و جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌و وڵاته‌ كرد.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له‌و دیداره‌دا، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سوپاسی وڵاتی فه‌ره‌نسای كرد بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی له‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ به‌تایبه‌تی له‌ ساڵی 1991 و دواتر له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا رۆڵێكی به‌رچاوی له‌ پاڵپشتیكردنی پێشمه‌رگه‌ دا هه‌بووه‌.

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ راشیده‌گه‌ێنێت كه‌له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌ عێراق سوپاسی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ئه‌مینداری گشتی كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه‌گه‌رمه‌ی لێی كرا ، هاوكات جه‌نه‌راڵ ستیڤان دیپۆن كه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌و فڕۆكه‌وانه‌ی له‌ ساڵی 1991 به‌شداربووه‌ له‌ پاراستنی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ گه‌یاندنی داواكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ به‌رپرسانی باڵای سوپای وڵاته‌كه‌ی.

 

 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.