فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لهبهغدا به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگهیاند ، بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ حكوومەتی عێراق رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە واژۆ بكەن، كە دواتر لیژنەی هاوبەشی حكوومەتی هەرێم و بەغدا رێككەوتنەكە لەناو بودجە جێگیر بكەن و سیاغەی بودجە دەكرێت و پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت و رەوانەی پەرلەمانی دەكەن.
فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لهبهغدا راشیدهگهێنێت ، بڕیارە دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، هەمان هەفتە رەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ پەسەندكردن.
ناوبراو ئاماژه بهوهش دهكات كه ئەمجارە ناردنی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بە رێژە نابێت و مانگانە نزیكەی ترلیۆنێك دینار بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكەن.
راشیدهگهێنێت ، هەوڵ دەدەین كە لە بودجەی سیادی و حاكیمەش پارە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت و هەرێمی كوردستانیش رۆژانە 250هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.