مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگەیاند" یه‌كه‌مین سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا مانای تایبه‌تی خۆی هه‌یه و پێخۆشحاڵن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتیشی" ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانیان بده‌ن و جه‌ختیشی كرده‌وه، له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌رێنی ئه‌نجام دراوه.
چاوشئۆغلۆ هەروەها گوتی "دوای ئه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی بوو به سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمییه بۆ توركیا ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌مه‌ش مانا و واتای تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆیه ئێمه خۆشحاڵین".
هەروەها جه‌ختیشی كرده‌وه "وه‌ك سه‌ردەمی حكومه‌ته‌كانی پێشووی هه‌رێمی كوردستان، ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمیش له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوو به‌ره‌وپێش ببه‌ین".
سه‌باره‌ت به دیداره‌كه‌شی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گوتی" له دیداری ئه‌مڕۆماندا گفتوگۆی گرنگمان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان كرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "كۆبوونه‌وه و دانوستانی گرنگ و ئه‌رێنی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چن، ئه‌مه‌ش جێگای خۆشحاڵی ئێمه‌یه، چونكه دیداره‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق گرنگن، به تایبه‌ت كه ئێستا دۆخێكی هه‌ستیار له عێراق له ئارادایه".
وه‌ك چاوشئۆغلۆ ئاماژه‌ی پێدا، تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی ئه‌و و مه‌سرور بارزانی بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.