Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 16:27

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەسەر کوژرانی خۆپیشاندەران کۆدەبێتەوە

سەدر و هاوپەیمانیی ئەلسائیرونی پەرلەمانیش دووبارە داوایان كردەوە عەبدولمەهدی بە زووترین كات دەست لە كار بكێشێتەوە
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
کوردستان TV
100%

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە کرد، لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی دووسبه‌ی یەکشەممە ئامادەبن کە تایبەتە بە خۆپیشاندانەکان و رووداوەکانی ناسرییە و نەجەف. 

دوای شڵەژانی دۆخی ئەمنی عێراق، بە تایبەتیش هەردوو پارێزگاكانی نەجەف و زیقار، ژمارەیەك پەرلەمانتار داوای به‌په‌له‌ی كۆبوونەوەیه‌كی نائاسایی پەرلەمانی عێراقیان كرد. 

لە لایەكی دیكەوە دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ فراكسیۆنی ئەلسائیرون، كە گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی عێراقە، دوای ئەوەی داوای كردبوو عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران دەست لە كار بكێشێتەوە، ئەمجارە داوای كردووه‌ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانیش دەست لە كاربكێشێتەوە، چونكە نەیتوانیوە سەرۆك وەزیران ناچار بە دەست لەكاركێشانەوە بكات و لەمبارەیەوە نەرمی نواندووە. 

هەر ئەمشەو موقتەدا سەدر ڕێبەری رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی ئەلسائیرونی پەرلەمانیش دووبارە داوایان كردەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران بە زووترین كات دەست لە كار بكێشێتەوە، بۆ ئەوەی خوێن ڕشتن له‌ عێراق كۆتایی بێت. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.