دوای ئەوەی عادل عەبدولمەهدی بڕیاری دا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمان بکات، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند" دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی واتای کۆتاییهاتنی گەندەڵی نییە و داواش لە وڵاتان دەکات دەرفەت بە عێراقییەکان بدرێت خۆیان بڕیار لە چارەنووسیان بدەن.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیێندراوێکدا سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە پشتگیرییان کردووە و دەڵێت " دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی یەکەمین بەرهەمی شۆڕشەکەیە و دواینیان نییە".
موقتەدا سەدر سەبارەت بە دیاریکردنی کەسێکی دیکە لە شوێنی عادل عەبدولمەهدی و شێوازی هەڵبژاردنەکەی دەڵێت" دەبێت سەرۆک وەزیران لە رێگەی ڕاپرسییەوە هەڵبژێردرێت و پێنج کەس بەربژێربکرێن و سندووقەکانی دەنگدان لە گۆڕەپانی خۆپێشاندەران دابنرێن.
موقتەدا سەدر ئاماژە بەوە دەکات کە دەبێت کاربکرێت بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی باڵای رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و کۆمەڵێک دادوەری بەتواناش لە ئەنجوومەنەکەدا ئەندام بن.
رێبەری رەوتی سەدر لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا رایدەگەیێنێت" دەبێت سەرۆک وەزیرانی نوێ دوور لە پشک پشکێنە وەزیرەکانی دیاری بکات و داواش لە وڵاتان دەکەین دەرفەت بە عێراقییەکان بدەن خۆیان بڕیار لە چارەنووسیان بدەن".
ئەمڕۆ هەینی ، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمان دەکات و رایگەیاند" من پێشتر ئهم بژاردهیهم بۆ بهرژهوهندی گهل و نیشتمان، بهشێوهیهكی راشكاوانه پێشنیاز كردبوو".
سەدر: دەستلەکارکێشانەوەی عەبدولمەهدی واتای کۆتاییهاتنی گەندەڵی نییە
سەدر: دەبێت سەرۆک وەزیران لە رێگەی ڕاپرسییەوە هەڵبژێردرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.