Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 18:12

عەلاوی: عادل عەبدولمەهدی کێشە گەورەکە نیە

عەلاوی: پێویستە حکومەتی کاربەڕێکەر لە عیراقدا پێک بهێنرێت
کوردستان TV
100%

سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتیمانی عیراقی رایگەیاند، پێویستە حکومەتی کاربەڕێکەر لە عیراقدا پێک بهێنرێت. 

ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانی رایگەیاند" پێویستە حکومەتی کاربەڕێکەر لە عیراقدا پێک بهێنرێت کە ئەرکی ئامادەکاری بێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە. 

وتیشی" عادل عەبدولمەهدی کێشە گەورەکە نیە، بەڵکو بەشێکی بچووکی کێشەکانی عیراق سەرۆک وەزیرانی ئێستایە، کێشەی عیراق سروشت و پێکهاتەی پرۆسەی سیاسی عیراقە کە وڵاتی بەرەو داڕووخان بردووە". 

ئاماژەی بەوەش کرد" پێویستە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێستای عیراق هەڵبوەشێنرێتەوەو کۆمیسیۆنێکی نوێ پێکبهێنرێت"

ئەم وتانەی عەلاوی لەکاتێکدایە ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمانی عیراق دەکات. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.