سەرۆکی رووسیا رایدەگەیەنێت؛ کوردەکانی رۆژئاوا بەشێوەیەکی زۆر باش مامەڵە لەگەڵ پۆلیسی سەربازی رووسیا دەکەن لە ناوچەکە و دەڵێت" هێزەکانی ئێمە بۆ پاراستنی کوردەکان لەوێن.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە لێدوانێکدا كه كهنالى (رووسیا تودهى) ئەمڕۆ هەینی
بلاوى كردهوه، رایگەیاند" ئەو ئەنجامە باشەی ئێستا بەدەستهاتووە لە سووریا، بە هاوکاری و پشتیوانی کوردەکان بووە، ئەوان مامەڵەیان زۆر باشە لەگەڵ هێزەکانی ئێمە.
وتیشی" پۆلیسی سەربازی رووسیا لە سەرجەم ئەو شوێنانەی کە گەڕانی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی تورکیا ئەنجام دەدات، مامەڵەیەکی زۆر باشیان لەگەڵ دەکرێت لەلایەن کوردەکانەوە، هێزەکانی ئێمەش بۆ پاراستنی کوردەکان لەوێن.
سەرۆکی رووسیا جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانی رووسیا لەگەڵ گەلی کورد هەموو کات و بە درێژایی مێژوو زۆر باش بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.