جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا نابێت .
دكتۆر به‌شیر حه‌داد تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا نابێت چونكه ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێت ته‌واو بكرێت و ئه‌گه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدیش ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، ده‌بێته حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر كه ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه بودجه ته‌واو بكات و ئه‌مه‌ش پێویستی به رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه.
نیگه‌رانیی خۆشی له‌باره‌ی ئایینده‌ی عێراق له دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نیشان دا.
وتیشی، پێشبینی ده‌كه‌م ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كێشه‌كان قوڵتر بكاته‌وه و بارودۆخه‌كه به‌ره‌و خراپتر بچێت و عێراق ناسه‌قامگیرتر بێت و شه‌ڕێكی ناوخۆیی له عێراق رووبدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.