Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 02:40

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ناحیه‌ی کوڵه‌جۆ شه‌هیدبوو

دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو داعش هێرش كرده‌ سه‌ر ناحیه‌كه‌
کوردستان TV
#7
100%

 تیرۆریستانی داعش به‌ هاوه‌ن و قه‌ناس هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ-ی سه‌ر به‌ قه‌زای كفری له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان.

شه‌وی رابردوو بۆمبێكی چێنراو به‌كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ، رائید سمكۆ عه‌لیدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، دواتر به‌ قه‌ناس هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ریان و شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان كارمه‌ندانی ئاسایشی كوڵه‌جۆ و تیرۆریستانی داعشدا رووده‌دات.

هاوكات تیرۆریستانی داعش سێ گولـله‌ هاوه‌نیان له‌ ده‌شتاییه‌كانی ده‌وروبه‌ری كوڵه‌جۆ، ئاراسته‌ی ناحیه‌كه‌ كردووه‌وبه‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ دوو كارمه‌ندی ئاسایش  شه‌هید بوون.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاره‌دێی كوڵه‌جۆ رائید سمكۆ عه‌لی له‌ هێرشه‌كه‌دا به‌ قه‌ناس برینداربووه‌ و فیشه‌كێك به‌ر سكی كه‌وتووه‌ و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كراوه‌و  به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و شه‌هیدبووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.