ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێی پارێزگای زیقار گه‌یشته ٢٠ كه‌س و ١٦٠ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون.
به‌پرسێك له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی زیقار كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات راگه‌یاند، به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٦٠ كه‌سی دیكه‌یش برینداربوون كه برینی ژماره‌یه‌كیان سه‌خته.
كۆمیسیاری مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق دوێنێ داوای له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد ئارام بن و هۆشداری دا له "كۆمه‌لكوژییه‌كی نوێ".
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له خۆپیشانده‌ران له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه تاكو ئێستا ٤٧ خۆپیشانده‌ر له شاری ناسرییه'ی ناوه‌ندی پارێزگای زیقار گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.