هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له بیستوچواره‌مین پاڵه‌وانێتی جامی كه‌نداو بۆ تۆپی پێ به‌ده‌ستهێنا كه قه‌ته‌ر میوانداری كردووه
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له گڕوپی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی ئیماراتی برده‌وه، یاریزانانی عێراق به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و شه‌ش خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی ناوبژیوان، یاریزان عه‌لا عه‌باس ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ عێراق تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش هێرشه‌كانی عێراق بۆ سه‌ر گۆڵی ئیمارات درێژه‌ی هه‌بوو، تا له خوله‌كی سیی و حه‌وتدا، یاریزان عه‌لا عه‌بدولزه‌هره گۆڵی دووه‌می هه‌ڵبژارده‌ی عێراقی به لێدانی سه‌ر به‌ده‌ستهێنا
له گێمی دووه‌میش ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ عێراق هه‌ژماركرد، به‌ڵام له جێبه‌جێ كردنیدا، یاریزان عه‌لی عه‌دنان نه‌یتوانی گۆڵ تۆمابكات و محه‌مه‌د حه‌سه‌ن گۆڵپارێزی ئیمارات تۆپه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی عێراق له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی یه‌كه‌م بۆ شه‌ش خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی مسۆگه‌ركرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.