یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا سزایه‌كی توندی به‌سه‌ر ڕیكاردۆ تێكسێرا سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیل سه‌پاندو تا كۆتایی ژیانی له هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی فه‌رمی و وه‌رزشی دووری خسته‌وه
ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی ساخته‌كاری و وه‌رگرتنی به‌رتیل به ملیاران دۆلار له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پێشبڕكێكانی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور له ساڵانی دووهه‌زاروشه‌ش تا دووهه‌زارودوازده، هاوكات فیفا سزایه‌كی مادی به بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری به‌سه‌ر تێكسێرا سه‌پاند، به‌ڵام نازانرێت ئاخۆ له ڕووی یاساییه‌وه فیفا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌م سزا مادیه جێبه‌جێ بكات یاخود نا
جێگای باسه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دادگای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێكسێرای ته‌مه‌ن حه‌فتاودوو ساڵی به گه‌نده‌ڵی و شوشتنه‌وه‌ی پاره تۆمه‌تبار كردبوو، به‌ڵام سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیل سه‌ركه‌وتوو بوو له نه‌گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا كه بڕیاربوو له‌و وڵاته دادگایی بكرێت

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.