مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان جارێكی تر ئاماژه به مه‌ترسییه‌كانی داعش و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان له ناوچه‌كه‌دا ده‌كات و ده‌ڵێت، داعش ته‌نیا گرووپێكی چه‌كهه‌ڵگرتوو نییه، به‌ڵكو ئایدۆلۆژیایە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2019/11/30 مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە هاتوون و ئاماژەی بەوەکردووە، داعش تەنیا خەلافەت و کۆمەڵێك کەس نییە کە چەکیان هەڵگرتبێت، بەڵکو داعش ئایدۆلۆژیایە و "ئێستاش داعش لە سووریا و عێراق هەزاران لایەنگر و ئەندامی چالاکی هەیە.
مه‌سروور بارزانی ده‌شڵێت كاتێك سه‌قامگیریی نامێنێت تیرۆر په‌ره ده‌سه‌ێنێت، تێكشانی داعش ته‌نها به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و هۆكارانه‌ش نه‌هێڵین، كه ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تیرۆر و توندڕۆیی، چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت له نێوان هه‌موو لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی كۆببینه‌وه و بیربكه‌ینه‌وه له چۆنیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی، نه‌ك ته‌نها بردنه‌وه‌ی جه‌نگ، ئه‌ویش پێویستی به هه‌وڵی زۆر زیاتره، ئه‌مه جیا له ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.