وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كردووه.
سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌فه‌رمی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان ناردووه.
ئەندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به میدیاكانی عێراقی رایگەیاندووه، نامەکە عادل عه‌بدولمه‌هدی گەیشتۆتە پەرلەمان و لە کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەماندا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد نامەی دەست لەکارکێشانەوەی ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.