كه‌مێك پێش ئێستا ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له پارێزگای نه‌جه‌ف یه‌كێك ده‌روازه‌كانی مه‌زاری باقر ئهلحهكیمیان سوتاند.
سەرچاوەیەكی پزیشكی عێراقی رایگەیاند میلیشیاكانی شاری نەجەف تەقەیان لە خۆپیشاندەران كرد و بە هۆیەوە سێ كەس كوژران و زیاتر لە 20 كەسی دیكەش بریندار بوون.
پێشتریش ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە نزیك مەزارگەی محەمەد باقر حەكیم لە گۆڕەپانی شۆڕشی "عشرین" بە تەقەی میلیشیاكان بوونە قوربانی.
لە بەیاننامەیەكدا، لوئەی یاسری، پارێزگاری نەجەف، داوا لەلایەنە پەیوەندیدارە ئەمنیە باڵاكانی بەغدا دەكات بەپەلە خوێنڕشتنی شارەكە رابگرن، دەشڵێت، لایەنی ناسراو هۆكاری كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەرانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.