یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی به‌رێوه‌چو و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى خواره‌وه ده‌ركرا
1- به پێی رێنمایی یه‌كێتییه‌كه‌مان، ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێری یانه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه له كاتى یارییدا كارى مه‌شق و راهێنان به تیپه‌كانیان بكه‌ن و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
2- په‌سندكردنى بڕیارى لێژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و چاودێرى ناوبژیوانانى كوردستان، به راگرتنى ناوبژیوانى ناوه‌ڕاست (دڵشێر عومه‌ر) بۆ دوو هه‌فته له به‌رێوه‌بردنى یاری، ئه‌مه‌یش له‌به‌ر هه‌ڵه‌ى زه‌قى ناوبراو له یارى نێوان ده‌ربه‌ندیخان و زاخۆ له گه‌ڕى پێنجه‌مى خولى نایابى كوردستان.
3- ئاگادارى سه‌رجه‌م یاریزانانى فوتساڵى كچانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته پابه‌ندى ئه‌م رێنماییانه‌ى خواره‌وه بن و وه‌ك خۆى جێبه‌جێی بكه‌ن:
أ- یاریزانانى فوتساڵى كچانى كوردستان، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆیان نییه یاری له یاریگه‌ى كراوه (11 یاریزانى) بكه‌ن.
ب- یاریزانانى فوتساڵى كچانى كوردستان، بۆیان نییه به‌بێ ره‌زامه‌ندى و ئاگادارى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان په‌یوه‌ندى به هه‌ڵبژارده‌كان بكه‌ن.
4- رۆژى سێشه‌ممه 10/12/2019 تاقیكردنه‌وه‌ى تیۆرى و جه‌سته‌یی ناوبژیوانانى فوتساڵى كوردستان له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.
5- ئاگادارى یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته له یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌كه‌یان، ژوورى شایسته و كۆنترۆڵكراو بۆ تیپى میوان و ده‌سته‌ى ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارى یارى ئاماده بكه‌ن.
6- نووسراوى یانه‌ى ئاڵتون كۆپرى به ژماره 79 له 30/11/2019 په‌سندكرا، كه داوایان كردبوو یارییه‌كانیان له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، له یاریگه‌ى (نه‌وت) له شارى كه‌ركووك ئه‌نجام بده‌ن.
7- یارییه‌كانى گه‌ڕى دووه‌مى خولى پله‌یه‌كى كوردستان، له رۆژى سێشه‌ممه 3/12/2019 ئه‌نجام ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.