به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌فه‌رمانی وه‌زاری ژماره 341 له‌رێكه‌وتی 28/11/2019 بڕیاری دا به‌بڕینی كاره‌بای به‌رده‌وام ته‌نیا به پێ دانی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ ( نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان و پرۆژه‌كانی ئاو و فرۆكه‌خانه‌كان و بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی پاسه‌پۆرت و كارتی نیشتمانی و گرتوخانه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵه سنوورییه‌كان) ، له‌فه‌رمانه وهزارییهكهشدا هاتووه به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌با به‌رپرس ده‌بن له هه‌بوونی هه‌ر كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وام و ئه‌و شوێنانه‌ی ناویان له‌فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه‌دا نه‌هاتووه ده‌بێت به‌زووترین كات كاره‌بای به‌رده‌وامیان ببڕدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.