به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه له ئه‌گه‌ری شه‌پۆڵێكی باران بارینی به‌لێزمه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باشوور‌و باشووری رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: به‌تایبه‌تی شه‌پۆڵه‌كه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر باشوور‌و باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی – ئیداره‌ی گه‌رمیان و پێشبینی ده‌كرێت ئاستی باران بارین له‌م ناوچانه له نێوان 30- 50 ملم بێت و رۆژی سێشه‌ممه كاریگه‌ری ئه‌م شه‌پۆڵه كۆتایی دێت.
هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی بۆ ئه‌مڕۆو سبه‌ی به‌م شێوه‌ی پێشبینی كردووه.




داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.