له رۆژی جیهانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا، پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م تواناكانمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ر و له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا و سه‌رجه‌م قایمقامییه‌ت و به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه‌كان و وه‌ك یه‌ك تیم، ده‌ست ده‌خه‌ینه ناو ده‌ستی یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاكسازی ئه‌نجام بده‌ین و رووبه‌رووی گه‌نده‌ڵی ببینه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌وه راستییه‌كه كه له قوناغه‌كانی رابردوو و ئیستاشدا گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه رووبه‌رووی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت بووه‌ته‌وه.
بۆیه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌بێت به‌و په‌ڕی چاونه‌ترسی و له خۆ بردوويی ئه‌م شه‌ڕه بكه‌ین و هه‌ر رۆژێك دوای بخه‌ین، ئه‌م ئه‌ركه سه‌ختتر ده‌بێت و هاوشانی پلانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم ئێمه‌ش به تووندی شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ین.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.