Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 18:13

دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی پەسەند کرا

لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا
کوردستان TV
100%

لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەهدی پەسەند کرا.

بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیران، عادل عەبدولمەهدی و بە ئامادەبوونی ٢٤١ پەرلەمانتار، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد.

لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا، دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی پەسەند کرا.

سەرۆکوەزیرانی عێراق رۆژی هەینی ئاشکرای کردبوو کە دەستلەکار دەکێشێتەوە و دوێنێ شەممە، دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران کردبوو. عادل عەبدولمەهدی راشیگەیاندبوو کە دەستلەکارکێشانەوەی ئەو بەواتای هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتەکەی دێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.